
Insights from recent episode analysis
Audience Interest
Podcast Focus
Publishing Consistency
Platform Reach
Insights are generated by CastFox AI using publicly available data, episode content, and proprietary models.
Total monthly reach
Estimated from 5 chart positions in 5 markets.
By chart position
- 🇨🇦CA · Entertainment News#1905K to 30K
- 🇸🇪SE · Entertainment News#1121K to 10K
- 🇰🇷KR · Entertainment News#1821K to 10K
- 🇳🇴NO · Entertainment News#563K to 10K
- 🇦🇪AE · Entertainment News#168500 to 3K
- Per-Episode Audience
Est. listeners per new episode within ~30 days
3.1K to 19K🎙 Daily cadence·201 episodes·Last published 1w ago - Monthly Reach
Unique listeners across all episodes (30 days)
11K to 63K🇨🇦48%🇸🇪16%🇰🇷16%+2 more - Active Followers
Loyal subscribers who consistently listen
5.8K to 35K
Market Insights
Platform Distribution
Reach across major podcast platforms, updated hourly
Total Followers
—
Total Plays
—
Total Reviews
—
* Data sourced directly from platform APIs and aggregated hourly across all major podcast directories.
On the show
Recent episodes
#210ڕاوێژ عوسمان: چیرۆکەکانی سروشت، ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان، سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان!
May 7, 2026
Unknown duration
#209 کاک جیهاد: کێشەکانی قژ و ستایل، سەرچاککردنی ٥٠ هەزاری، دوژمنەکەشم جوان ئەکەم
Apr 29, 2026
Unknown duration
#208کاک عومەر: نهێنیەکانی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕاستییەکانی سەیارەی چینی، سەرئێشەکانی فیتەر
Apr 23, 2026
Unknown duration
#207ئەم پۆدکاستە هیچ ژیانت ناگۆڕێت!
Apr 16, 2026
Unknown duration
#206د.ئیمام: دکتۆری لەشجوانی، بەکارهێنانی هۆرمۆن، شەڕی کاپتنی کۆن و نوێ
Apr 16, 2026
Unknown duration
Social Links & Contact
Official channels & resources
Official Website
Login
RSS Feed
Login
| Date | Episode | Description | Length | ||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 5/7/26 | ![]() #210ڕاوێژ عوسمان: چیرۆکەکانی سروشت، ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان، سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕاوێژ عوسمان فۆتۆگرافەری شارەزا و بە ئەزموون لە بواری فۆتۆگرافی سرووشت گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی چیرۆک و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا. سەرەڕای حاڵەتی جەستەییەکەی بەهێزی کۆڵنەدان و بەهێزی ئیرادە گەیاندیە حەز و خولیاکەی. | — | ||||||
| 4/29/26 | ![]() #209 کاک جیهاد: کێشەکانی قژ و ستایل، سەرچاککردنی ٥٠ هەزاری، دوژمنەکەشم جوان ئەکەم | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک جیهاد دەلاکی شارەزا و خاوەنی ١٢ ساڵ ئەزموون و هەڵگری ٩ بڕوانامەی جیهانی دەلاکی، باس لە پیشەی دەلاکی و چیرۆکی جەنابیان دەکەین لە ناو بوارەکەدا. هەروەها باس لە جۆر و کێشەکانی قژ، داهێنان و ستایڵە جیاوازەکان، قاڵبی دەموچاو و هەڵبژاردنی ستایلی گونجاو. | — | ||||||
| 4/23/26 | ![]() #208کاک عومەر: نهێنیەکانی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕاستییەکانی سەیارەی چینی، سەرئێشەکانی فیتەر | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عومەر ناوەڕۆک درووستکەری بەتوانا لەسەر بواری ئۆتۆمبێل، گفتوگۆیەکی پڕ چیژ و زانیاری دەکەین لەسەر جیهانی ئۆتۆمبێل و نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانی بوارەکە. هەروەها باس لە ئۆتۆمبێلی چینی دەکەین کە بابەتێکی گەرم و گوڕە و تیشک دەخەینە سەر کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئۆتۆمبێل و چەند بەرچاوڕوونیەکی گرنگ دەخەینەڕوو. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #207ئەم پۆدکاستە هیچ ژیانت ناگۆڕێت! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دیاری ئەبوبەکر پزیشک و خوێنەری چالاک باس لە بابەتی کتێب خوێندنەوە، ڕۆشنبیری، سوودەکان، بوارە جیاوازەکانی کتێب و تەواوی لایەنەکانی خوێندنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی گەشەپێدانی خوود و پەیوەندی بە چیرۆکی سەرکەوتن و شکست. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #206د.ئیمام: دکتۆری لەشجوانی، بەکارهێنانی هۆرمۆن، شەڕی کاپتنی کۆن و نوێ | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئیمام پزیشکی گشتی و ڕاهێنەری لەشجوانی بە شێوەیەکی زانستیانە باس لە پڕۆسەی گەشەکردنی ماسوولەکە، وەرزشی لەشجوانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بەکارهێنانی هۆڕمۆن و کاریگەریەکانی، وزەی خۆراک و هاوکێشەی کێش دابەزاندن و کێش زیادکردن. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #205توانا عوسمان: پلانی ئیسڕائیلی گەورە، نەمانی شێخی شیعەکان، شەڕی ئاخیر زەمان! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری میدیایی، گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی ڕەگ و ڕیشە و دیوە ئاینیەکەی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل و ئێران و بیروباوەڕە ئاینیەکانی هەردوولا، هەروەها تێگەیشتنەکانی هەردوولا بۆ ئاخیر زەمان و هاتنی مەهدی و مەسیح دەخەینەڕوو | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #204د.دانا: شەڕی توڕەیی و خۆشەویستی، گەورەترین کێشەکانی هاوسەرەکان, چارەسەری توڕەیی | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا فازڵ پسپۆڕی کۆمەڵناسی و ڕاوێژکاری خێزانی و پەروەردەیی باس لە بابەتێکی هەستیار و گرنگ دەکەین کە ڕۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵی، ئەویش حاڵەتی تووڕەبوونە هەر لە هۆکار ڕیشەکانیەوە هەتاوەکو چارەسەر دەخەینەڕوو، بەتایبەتیش تیشک دەخەینەسەر تووڕەیی لە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و لەناو خێزانەکاندا. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #203د.محەمەد ئامانج: لە سفرەوە بۆ سەدی گەشتی ماڵی خوا! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر محمد ئامانج پاڕەزانی، باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە پایەیەکی سەرەکی ئیمانە لە ئیسلام ئەویش بابەتی گەشتی حەج و عەمرەیە لەگەڵ بەڕێزیان کە وەک کەسێکی حەملەدار و شارەزا لە بوارەکەدا باس لە مێژووی سەردانکردن و ڕێکارەکانی سەفەرکردنەکەی و ڕووکن و ئادابەکانی عیبادەتەکەش دەکەین. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #202مامۆستا مورشید: سایکەلۆژیای ئیسلامی، کێشە دەروونییەکانی شەیتان، جەنگی نەفس! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا موڕشید ئەحمەد پسپۆڕی دەروونناسی، باس لە بابەتێکی گرنگ و جیاواز دەکەین ئەویش دەرووناسی ئیسلامیە کە بوارێکی تازەیە و هەڵگری کۆمەڵێک بنەما و تێزی تایبەت بەخۆیەتی، تیشک دەخەینەسەر لایەنە جیاوازەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر دەروونناسی شەیتان و نهێنیەکانی | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #201م.هەڵاڵە ئەڵماس: ژن، ئیسلام، ئازادی | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەڵاڵە ئەڵماس نووسەر و بانگخواز و چالاکوانی ژن باس لە بابەتی ژیانکردنی ئافرەتی موسڵمان و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەکەین لە سەردەمی مۆدێرن و پێشکەوتنی دنیا و چۆن خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم دنیا تازەیەدا. وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ و جەوهری دەدرێتەوە سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی ژن لەم سەردەمەی ئێستادا لە ڕوانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام. | — | ||||||
Want analysis for the episodes below?Free for Pro Submit a request, we'll have your selected episodes analyzed within an hour. Free, at no cost to you, for Pro users. | |||||||||
| 4/16/26 | ![]() #200١١ ئایەت بۆ هەموو کێشەکانت! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی عەلی باپیر باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە ئەویش بابەتی کارکردنە بە قورئانی پیرۆز و سوود وەرگرتنە لە چیرۆک و بەسەرهات و وانە کاریگەرەکانی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەک ئەوەی ژیانمان ئاوێنەی قورئانی پیرۆز بێت. … | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #199جیهانی غەیب و ئاخیرەت: نهێنیەکانی بەهەشت و دۆزەخ، بینینی خودا! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی علی باپیر گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی ئیمان بە جیهانی غەیب کە پایەیەکی سەرەکی بیروباوەڕە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. جەنابی دکتۆر کۆمەڵێک سەرنج و تێڕوانینێکی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر بابەتەکانی بەهەشت و دۆزەخ، زاتی خودا، جیهانی بەرزەخ و ڕۆح کە جێگەی پرسیار و مشتومڕن لای زۆرێکمان | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #198د.زانا قەساب: چیرۆکی نەتەوەکان، کێشەکانی نەتەوەی کورد، خەونی بوون بە دەوڵەت! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتێکی گرنگ و هەستیار دەکەین کە ئەویش بابەتی درووستبوون و گەشەکردنی قۆناغ بە قۆناغی نەتەوەیە، بۆ ئەم مەبەستەش جەنابی دکتۆر توێژینەوەیەکی چڕوپڕی ئامادەکردووە بۆ گفتوگۆکە. تیشک دەخەینەسەر کێشەکانمان وەک نەتەوەی کورد و لە چ ئاست و قۆناغێکی پڕۆسەکەداین، هەروەها باس لە چەند نموونەیەکی سەرکەتووی نەتەوەکانی دیکە دەکەین. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #197حاجی کاروان: کاری خێرخوازی، کوردایەتی و موسڵمانبوون، خەوتن لەسەر فەردە دۆلار! | لە ئەڵقەی ئەمجارەدا لەگەڵ کاک حاجی کاروان سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری و لە کەسایەتی دیاری سیاسی و ئاینی، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ناسنامەی نەتەوە و ئاین، کوردبوون و موسڵمانێتی کە لەم ڕۆژانەدا و لەگەڵ شەڕ و داگیرکاری ڕۆژئاوادا دەوروژێنرێت. هەروەها باس لە کار و پڕۆژە خێرخوازیەکانی جەنابیان دەکەین بە گشتی و بە تایبەتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و خەڵکی | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #196سۆران حەمەڕەش: مێژووی دزراوی ڕۆژئاوای کوردستان! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا سۆران حەمەڕەش گفتوگۆیەکی چڕ دەکەین لەسەر مێژووی کوردی ڕۆژئاوا و خاکەکەیان، پێش هەزاران ساڵ کێ لەسەر ئەو خاکە ژیانی کردووە و خاوەنی بووە و دەسەڵاتی هەبووە لەسەری و دواتر چۆن گەیشتووە بەمەی ئیمڕۆ. هەروەها تیشک دەخەینەسەر ڕووداو و کارەساتەکانی ئەم دوایەی ڕۆژئاوا. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #195د.شکار هەڵەبجەیی: سفر بۆ ١٠٠ی زێڕ و زیو و دۆلار و ئابووری! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شکار هەڵەبجەیی پسپۆڕی دارایی و بانکی ئیسلامی و شارەزای ئابووری، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە سیستەمی ئابووری جیهان و مێژووی دراو و زێڕ دەکەین. باس لە وەبەرهێنان دەکەین لە زێڕ و زیو و پێشبینیکر دنی نرخەکانیان لە داهاتوودا، هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بانک و مەسەلەی سوو | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #194عەبدوڵا سوور: سەعی کردن حەرامە! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عەبدوڵا سوور شارەزای بواری پەروەردە و مامۆستای دێرین و خاوەن ئەزموون باس لە سیستەمی پەروەردە و خوێندن دەکەین لە وڵاتی ئێمەدا، و تیشک دەخەینە سەر پڕۆسەی فێربوون و ڕۆڵی ڕاستەقینەی مامۆستا لە پڕۆسەکەدا. هەروەها باس لە خوێندەواری و گەشەی مەعریفی چەند کەسایەتیەکی دیار دەکەین کە دوور لە قوتابخانە بەدەستیانهێناوە | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #193دیوەخانە نوێیەکە، پرسیارە شەخسییەکان، لە خۆت ڕازیت ؟! | لە نوێترین ئەڵقەی ساڵی نوێ بە دوو قۆڵی دانیشتنێک دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دەربارەی دیوەخان و خودی کەسایەتی خۆمان و کۆمەڵێک ڕا و بۆچوونی شەخسی خۆمان دەخەینەڕوو کە کە پێشتر ڕەنگە باسنەکرابێت نەکردووە. هەروەها لە ڕێی ئەم ئەڵقەیەوە سوپڕایزێکی نوێ ئاشکرا دەکەین. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #192یاسین ئافتاو: کێشەی حیزبەکانی کوردستان، شەڕی ئیسلامی و عەلمانی، ڕۆشنبیری گەندەڵ! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یاسین ئافتاو نووسەر و میدیاکار و مامۆستای زانکۆ باس لە بابەتی ڕۆشنبیری و ئەرکە ئەخلاقیەکانی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگەدا و پەیوەندی ڕۆشنبیر بە حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی ڕەخنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کێشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە و ڕێگەچارەکان. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #191دکتۆرە سروە خالید: نهێنییەکانی تەندروستی جەستەی ئافرەتان! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆرە سروە خالید پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار لە بواری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون باس لە بابەتی تەندرووستی جەستەی ئافرەتان، هۆکار و چارەسەر و خۆپارێزی لە نەخۆشیە باوەکانی ئافرەتان دەکەین. بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی جەنابی دکتۆر کە لە وڵاتی ئێرلەندا و بەریتانیا وەک پزیشک کاری کردووە چەندین چیرۆکی کاریگەر دەخەینەڕوو. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #190پێشەوا بەرزنجی: جیهانی گەیمەرەکان، ئەتاری و شمشار، ئەو یاریانەی ژیانت دەگۆڕێت! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک پێشەوا بەرزنجی گەیمەری دیار و ناسراو باس لە بابەتی گەیمینگ و یاریە ئەلیکترۆنیەکان دەکەین. لایەنە جیاوازەکان، ئەرێنی و نەرێنی بوارەکە و پیشەی گەیمەری بە گشتی دەخەینە بەرباس، هەروەها یاریەکانی سەردەمی مناڵی و یاریە دڵخوازەکانی خۆمان باس دەکەین | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #189ڕێگەی خارج: نهێنی قاچاخچییەکان، ڤیزەی زەمان، چیرۆکەکانی جەنگەڵ و دەریای ئیجە! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕابەر زیاد باس لە ڕێگاکانی چوون بۆ دەرەوەی وڵات دەکەین، بەتایبەتی سەرنج دەخەینەسەر ڕێگەی قاچاخ و چیرۆک و بەسەرهاتە کاریگەر و دڵتەزێنەکانی ئەو ڕێگایە دەکەین. هەروەها باس لە چۆنێتی بەدەستهێنانی ڤیزا و ڕێگا یاساییەکانی چوون بۆ ئەوروپا و وڵاتان دەکەین و بیرۆکە هەڵەکان دەربارەی پڕۆسەکە ڕاستدەکەینەوە و ڕاستیەکان دەخەینەڕوو. | — | ||||||
| 4/16/26 | ![]() #188سەعیدی نوورسی: ڕێباز و پەیامەکانی نوور، دوژمنی سەرسەختی کەمالیزم، وەڵامی هەموو شتێک | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ناصح فتاح ئاروزەری، مامۆستای ئاینی و پسپۆڕ لە بواری هزری ئیسلامی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ژیاننامەی مامۆستا سەعیدی نوورسی گەورە بیرمەند و زانای ئاینی کورد. باس لە بیروباوەڕ، ناوەڕۆکی پەیام، بەرهەم و نووسینەکانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر ڕووداوە گرنگ و چیرۆکە کاریگەرەکانی ژیانی ئەو پیاوە مەزنە ئەقڵ پڕ لە زانستە، دڵ پڕ لە نوور و ئیمانە دەکەین | — | ||||||
| 4/15/26 | ![]() #187پۆدکاستە خۆشەکەی فاخیر هەریری! | ئەمجارەیان لە خزمەت قسە خۆشەکانی هونەرمەندی گەورە کاک فاخیر هەریری، ئەڵقەیەک دەکەین کە تیایدا گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان، هەرە لە ئەزموونی گۆرانیبێژی و هونەرەوە هەتا دانانی چێشتخانە و هەروەها کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی خەڵک. گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەکانی ژیانی ئەڵقەکە چێژبەخشتر دەکات. | — | ||||||
| 4/15/26 | ![]() #186گەشتیار کاوە: نهێنییەکانی گۆرانی، هونەری میلی و خدر بێگەڵاسی، داهێنانی حەسەن زیرەك! | لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گەشتیار کاوە، هونەرمەند، گۆرانیبێژ و موزیکژەنی لێهاتوو باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین کە چۆن لە ژەنینی سێتارەوە بوو بە دەنگێکی ڕەسەن و دیاری جیهانی هونەر و گۆرانی کوردی. هەروەها باس لە مەقامە ڕەسەن و نەبیستراوەکان دەکات لەگەڵ نموونەی باڵا و ئیلهامبەخشەکانی لە ڕێبازە هونەرییەکەی، و بابەتی هونەری میلی تاوتوێ دەکەن | — | ||||||
Showing 25 of 190
Sponsor Intelligence
Sign in to see which brands sponsor this podcast, their ad offers, and promo codes.
Chart Positions
5 placements across 5 markets.
Chart Positions
5 placements across 5 markets.
